مــــهرزه ...
|
1.12.2004 ماڵ گواستنه‌وه له ده‌ربیجه‌وه بۆ به‌ر په‌نجه‌ره! له‌مه‌و به‌دوا، دهربیجهكهم داده‌خه‌م چون ده‌چمه به‌رپه‌نجه‌ره‌ی دیمانه. به هیوای ئه‌وه له په‌نجه‌ره‌ی دیمانه ڕا بتوانم میوانداریتان بكه‌م. به‌ر له هه‌موو شتێك سوپاسی ئه‌و دوو به‌رێزانه، گوڵه‌گه‌نم و ته‌وار ده‌كه‌م كه ئه‌م دهربیجهیان بۆ كردمه‌وه و دوایی سپاسی ته‌واو ئه‌و میوانانه ده‌كه‌م كه به دهربیجهكهدا سه‌ردانیان كردووم. به سوپاسێكی یه‌كجار زۆره‌وه مه‌رزه رێگا چاره‌سه‌ری سێ ـ ده‌وڵه‌ت(وڵات) وه‌رگێڕانی: قاسم ره‌یانی ستراتێژی نوێی پرێزیدێنت بوش له ئاست سپاردنی به په‌له‌ی ده‌سه‌ڵات به ئێراقییه‌كان و، گۆڕانگارییه‌كانی ره‌خنه هه‌ڵگری ئه‌و، هه‌ڵه‌یه‌كی بنچینه‌یی به‌دواوه: هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له پێناو ئێراقێكی یه‌كگرتوو دایه كه به شێوه‌یه‌كی ده‌ستكرد و چاره‌نووسساز، سێ ئێتنكی جیاواز و سێ كۆمه‌ڵگای لێكههڵبڕاو درووست بكا. ئه‌وه له رابوردوودا ده‌كرا به ئه‌نجام بگا به‌ڵام ته‌نیا به زه‌بری ده‌كار هێنانی سته‌م و هێزی سه‌ركوتكه‌ر. پرێزیدێنت بوش ده‌خوازی له رێگای به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنێكی دێموكراتیك، ئێراق یه‌كگرتوو راگرێ. به‌ڵام به پێچه‌وانه، به دووپات كردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مانه‌ت كردنه‌ی رۆژانه‌ی خۆی ،داوێن به ده‌نگۆكه‌ی تێكده‌رانه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئێڕاق ده‌دا. له هه‌مان حاڵ‌دا سهناتۆڕه به نفوزهكانی ئه‌مریكا، داوای هێزێكی باشتر و زۆرتریان بۆ به‌رگری سه‌رهه‌ڵدان كردوه. هه‌تا ئێستا نه كۆشكی سپی و نه كۆنگهره توانیویانه بڕیاری ناردنی هێزێكی پتری دیكه بده‌ن. دوامینی ئه‌وه‌ش كێشه له ئارا دایه، زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئا‌مریكا مه‌سه‌له‌ی به نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی داگیركردنی ئێراق هاتۆته پێشێ، هه‌ڵبه‌ت له‌وانه‌یه كاتی ئه‌وه تازه به‌سه‌رچووبێ. هه‌روه‌ها راچهڵهكانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له خه‌ونی ناخۆشی پهرپرسایهتیش، به‌سه‌رچووه. ته‌نیا ستراتژییهكی شیاوی مانه‌وه بێ، ئه‌وه‌ش ره‌نگه راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی مێژوویی بێ و، هه‌ڵگرتنی هه‌نگاو به‌ره‌و رێگای چاره‌سه‌ریه‌كی سێ ـدهولهت ی: كورده‌كان له باكوور، سوونییه‌كان له ناوه‌ند و شیعه‌كان له باشووره. ته‌قریبه‌ن ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ ده‌رفه‌ت نه‌سیبی ئه‌مریكا ده‌كا كه پاره و هێزه‌كانی له‌و شوێنه ده‌كار بێنێ كه لهوهێندهرێ پتر كاری به پێز ئه‌نجام ده‌ده‌ن، واتا له‌گه‌ڵ كورده‌كان و شیعه‌كان. ئه‌مریكا ده‌توانێ زۆربه‌ی هێزه‌كانی خۆی له ده‌ست ئه‌وه‌ی پێی ده‌كوترێ سێ گۆشه‌ی سوونی، باكوور ورۆژئاوای به‌غدا، رزگار بكا. ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له چنگ شه‌ڕێكی به خه‌رج كه لێشی سه‌ركه‌وتوو نایه‌نه ده‌ر، رزگار ده‌كا. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی دوایه ده‌بێ چاوه‌ڕوانی سوونییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتخواز و به گێره‌و كێشه بن، بێ نه‌وت یان داهاتی نه‌وت، كه یان ئهههوهن و نه‌رمیان بكه‌نه‌وه یان ئاكامه‌كان قوربانی كه‌ن. ئه‌و رێگا چاره‌سه‌رییه سێ ـ وڵاته به ماوه‌ی ده‌یان ساڵه له واشینگتۆن هه‌ر بیریشی لێ نه‌كراوه‌ته‌وه. پاش شۆڕشی ئێران له ساڵی 1979دا، ئێراقێكی یه‌كگرتوو بۆ دژایه‌تی كردنی ئێرانێكی دژ به ئه‌مریكا پێویست بوو. هه‌تا شه‌ڕی كه‌نداو له ساڵی 1991، ئێراقێكی یه‌كگرتوو وا داندرابوو به‌ری هاوسێكانی وه‌ك توركیا، سوریا وئێران ده‌گرێ كه له‌ت و په‌ت نه‌بن و، شه‌ڕێكی به‌رفراوانتر هه‌ڵایسێنن. به‌ڵام زه‌مان گۆڕدراوه. كورده‌كان له‌مێژه خاوه‌ن ئۆتۆنومین و، ئانكارا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ڵی كردوه. هه‌تا ئه‌و جیگایه‌ی كورده‌كان له توركیا یان ئێران به په‌له به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی یان شۆڕش نه‌چن، هاوسێكانیان ئۆتۆنۆمی ئه‌وان ده‌سه‌لمێنن. ئه‌وه راسته كه هه‌ریمێكی ده‌وڵه‌تی خودگه‌ردانی شیعه ببێته ده‌وڵه‌تێكی تێوكڕاتیك یان بكه‌وێته باوه‌شی ئێرانێ. نموونه‌یه‌كی هیوادار كه‌ره‌وه له ئاست ستراتژی سێ ـ وڵاته هه‌یه. ئه‌ویش وڵاتی یوگوسلاویای پاش شه‌ڕی دنیاگری دووه له ساڵی 1946. ماڕشاڵ تیتۆ، گرووپه‌كانی ئێتنیكی زۆر لێك جیاوازی له یوگوسلاوییهكی یه‌كگرتوودا كۆكرده‌وه. وه‌ك كه‌سێكی كروات، ئه‌و له بێلگڕادهوه وڵاتی به‌ڕێوه برد، ئه‌ویش له نێو پڕانیی سهربهكاندا كه له ئاست مێژووییشه‌وه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار بوون. به هۆی سیاسه‌تی ژیرانه و كه‌سایه‌تی خۆی، تیتو له هێمنی دا ئاشتی پاراست. كاتێك له ساڵی 1980دا تیتۆ مرد، زۆرێك له به‌شه‌كانی یوگوسلاویا به په‌له سه‌ربه‌خۆیی خۆیان راگه‌یاند. سهربهكان به هۆی هێزه تهیارهكهی ئه‌ڕته‌ش و به گوێره‌ی یاسا ونه‌ریته نارهواكانی به توندی دژی موسوڵمانه‌كانی بۆسنی و كرواتهكان راست بۆوه. ئوڕووپاییه‌كان و ئه‌مریكاییه‌كان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی به‌ڵام، به شێوه‌یه‌كی گێژانه و له لێبووردن نه‌هاتوو، له سه‌ره‌تادا شتێكی كه‌میان بۆ به‌رگری له دڵڕه‌قییه‌كان كرد. وێده‌چێ ئه‌وان ئیشاڕه‌تیان به موسوڵمانه‌كانی بۆسنی و كرواتهكان دابێ كه به گژیاندا بچنه‌وه و، سهربهكان جودابونهوهیان سه‌لماند. پاشانیش كه كۆسۆڤۆ ئاڵبانهكانی دانیشتووی هه‌ریمی سه‌رب به دژی ئه‌ربابانی زاڵمیان راپه‌ڕین، ئه‌مریكا وئۆڕووپا سه‌ر له نوێ كه‌وتنه‌وه ده‌ستتێوه‌ردانی مه‌سه‌له‌كه. ئاكامه‌كه‌ی بۆ كۆسۆڤۆكان نه ئۆتۆنۆمی بوو و نه‌ك سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌زموونه‌كه ئاشكرایه: به لێشاو ره‌وانه كردنی هێزی چه‌كدار باشترین ده‌رفه‌تی هێنا ئاراوه بۆ راگرتنی یوگوسڵاوی و، له كۆتاییشدا رووخا. پێشنیانی شیعه وسوونی و كورده‌كانی ئیمڕۆ، پێش مێژووی نوێ، له ناوچه‌ی نێوان دوو چۆماندا بوون. شیعه‌كان له‌وێ، به پێچه‌وانه‌ی شیعه‌كانی دیكه‌ی وڵاتانی عه‌ڕه‌بی، پڕانی دانیشتوان پێكدێنن. سونییه‌كانیش به‌ره‌و پان عهڕهبیسم رۆیشتوون، كورده نا عه‌ڕه‌به‌كان به زمانی خۆیان ده‌دوێن و، هه‌روه‌ها به ناسیۆنالیزمی خۆیان په‌روه‌رده كراون. عوسمانییه‌كان دهسهڵاتدارییهتیان به سه‌ر هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ده‌كرد كه له‌و وڵاته‌دا جودا لێك ده‌ژیان. له ساڵی 1921دا، وینیستۆن چه‌رچیل، له پێناوی نه‌وتدا ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی له ژێر پاشایه‌تییه‌كی كه ده‌ستكردی ئه‌ڕته‌شی بڕیتانیا بوو، لێك گرێدا. حیزبی به‌عس له 1960كاندا ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت كه سه‌دام حوسێن له ساڵی 1979دا خستیه ژێر ده‌ستی خۆی و له رێگای تێڕۆروه و به یارمه‌تی ئه‌مریكا یه‌كێتیه‌كه‌ی پاراست. ئیمڕۆ، سونییهكان سه‌باره‌ت به كورد یان شیعه‌كان له ئێڕاقێكی یه‌كگرتوو مه‌ودایه‌كی زۆر دوورترن. ناوه‌ندی ئێڕاق به راده‌یه‌كی مه‌زن بێ نه‌وته و، بێ داهاتی نه‌وتیش سونییهكان به زوویی ده‌كاته خزمێكی هه‌ژار. شیعه‌كان وێده‌چێ ئێڕاقێكی یه‌كگرتوویان به دڵ بێ به مه‌رجێك ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بێ، كه ئه‌و كاره‌ش ده‌توانن، ئه‌گه‌ر مستڕ بووش له سه‌ر ئه‌و قهولانهی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن ده‌یدا بمێنێته‌وه كه ئه‌ویش ئاخۆ كه‌ی بێته ئاراوه. به‌ڵام سونییهكان و كورده‌كان له‌وه به دووره ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌كان قه‌بووڵ بكه‌ن، جا گرینگ ئه‌وه نییه چۆن دیمۆكراتیانه دێته ئاراوه. كورده‌كان كه‌مترین مه‌یلیان به هه‌ر چه‌شنه ده‌سه‌ڵاتێكی هێزی ناوه‌ندی هه‌یه كه ئه‌وه‌ش هه‌رگیز به‌ش به حاڵی ئه‌وان باش نه‌بووه. ستراتێژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئێڕاق به‌ره‌و چاره‌سه‌رییه‌كی سێ ـدهوڵهتی له‌و راستیانه سه‌رچاوه ده‌گرێ. روانگه‌ی ئه‌ساسی ئه‌ویه كه كورده‌كان و شیعه‌كان به هێز و، سونییه‌كانیش سست و لاواز بكردرێن، ئه‌وسا چاوه‌ڕوان بین و ببینین ئایا له سه‌ر ئۆتۆنۆمی بوه‌ستێندرێ یان شێوه‌ی وڵات ره‌چاو كرێ. یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێ ئه‌وه بێ كه له باكوور و باشوور هه‌ریمی خودموختار پێكبهێندرێ، به كێشانی سنوورێكی هه‌رچی زۆرتر گونجاو و به درێژایی هێڵی ئێتنیكی. ئه‌و میلیارده دۆڵاڕانهی كه كۆنگره بۆ سازكردنه‌وه‌ی وڵات بڕیاری له سه‌ر داوه، بدرێ به شیعه‌كان و كورده‌كان. به جێگه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌ڵبژاردنێكی دێموكراتیك له هه‌ر دوو هه‌ریمه‌كان بێته ئاراوه و، پارێزگاری له ژنان، كهمایهتییهكان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی گشتی بكردرێ. دووه‌م و له هه‌مان كاتیش‌دا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سێ گۆشه‌ی سونیی بكێشرێنه دواوه و، له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا بكردرێ له‌وێنده‌رێ دۆخی گوازتنه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمێكی خودموختار له ژێر چاوه‌دێری بگرێ. ئه‌وه له‌وانه‌یه ماوه‌ی شه‌ش هه‌تا نۆ مانگان بخایه‌نێ، به بێ ته‌رخانكردنی هێز یان پاره، جا له‌وانه‌یه سونییهكان تووشی گرفتاری بێن. بۆ وێنه، ئه‌وان ده‌توانن كه‌مایه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كان به تایبه‌ت دانیشتوانی كورد و شیعه له به‌غدا سزا بده‌ن و ئه‌وان ناچاربن ناوه‌ند به جێ بهێڵن. ئه‌و كه‌مایه‌تیانه ده‌بێ مه‌ودایان هه‌بێ كه خۆیان رێكبخن و رێككه‌ون، یان به‌ره‌و باكوور یان باشوور بڕۆن. ئه‌و مه‌سه‌له ره‌نگبێ رووداوێكی ئاڵۆز و پڕ له مه‌ته‌رسی بێ، به‌ڵام ئه‌مریكا بێ گومان ده‌بێ خه‌رجی ئه‌و راگواستنه بدا و ره‌وته‌كه به هێزی چه‌كدار پارێزگاری بكا. سونییهكان له‌وانه‌یه له ناوچه شیعه و كوردنشینه‌كان ده‌ست به ساز كردنی ئاژاوه نانه‌وه بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ری ئه‌وه بگیرترێ، ده‌بێ ئه‌مریكا هه‌ر له ئێستاوه زۆربه‌ی هێزه‌كانی خۆی له سێ گۆشه‌ی سونییدا به‌ره‌و باكوور و باشوور بگوێزێته‌وه و، له‌وێش ئه‌گه‌ر داوایان لێ‌كرد ده‌توانێ ئهڕتهشهكانیان یارمه‌تی بكا و مه‌شقیان بدا. سێهه‌مین به‌شی ستراتێژییهكه ده‌بێ له ده‌وری دیپلۆماسی بسووڕێ. هه‌موو لایه‌نه‌كان به خراپترین چه‌شن پێكتر به‌دگومان ده‌بن ـ نه‌ك به بێ هۆ. هه‌موو لایه‌ك خوازیاری پێداویستی دابین كردنی ئاسایش ده‌بن. ئه‌گه‌ریش هه‌ر سێ ده‌وڵه‌تی خودموختار قه‌رار وابێ ببنه وڵات، ئه‌وه ته‌نیا ده‌بێ به ره‌زامه‌ندی هاوسێیهكانیان بێ. سونییهكان ده‌توانن خافڵگیر بن و جا ئینجا به درووستی بجووڵێنه‌وه. به‌و جۆره ئیمكانی ره‌خسانی ته‌نیا یه‌ك فدڕاسیونی ئاواڵا په‌یدا ده‌بێ. یان له‌وانه‌یه هه‌موویان ناچار بن به ژیان له نێو ئۆتۆنۆمییه‌كی ساكاردا رازی بن، هه‌ر وه‌ك تایوان به رێزه‌وه له‌گه‌ڵ چینێ ده‌یكا. ماوه‌ی ده‌یان ساڵه ئه‌مریكا له نێو مێحڕابدا بۆ ئێڕاقێكێكی یه‌كگرتوو هه‌رچه‌ند ناسرووشیش بووه، پاڕاوه‌ته‌وه. له روانگه‌ی ئه‌مریكاوه، رێگادان به بوونی ئه‌و سێ كۆمه‌ڵگایه له نێو ئه‌و وڵاته قهستییهیدا لانی كه‌م وه‌ك هه‌ریمی خودموختار، هه‌م دژوار و هه‌م مه‌ترسیهێنه‌ر بووه. به‌ڵام دۆخێكی ئاوا ده‌كرێ جێبه‌جێ كرێ، ته‌نانه‌ت پێویستیشه، چونكوو ئه‌وه به ئێمه رێگا ده‌دا كه داهاتووی ئێڕاق له نێو رابوردووی حاشا لێكراو به‌ڵام سروشی خۆیدا ببینینه‌وه. سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی "NEW YORK TIMES "، 25ی نۆڤێمبری 2003 نووسینی: LESLIE H. GELB 18 -12-1948 رۆژی مه‌رگی فایق بێكه‌س شه‌رته شه‌رتی پیاوه‌تی بێ گه‌ر خودا ده‌ستم بدا دوشمنت په‌ت كه‌م وه‌كو سه‌گ، بیخه‌مه ژێر پێته‌وه فایق كوڕی عه‌بدوڵا به‌گی كوڕی كاكه حه‌مه‌یه، له ساڵی 1905 له ئاوایی سیته‌ك نزیك شاری سوله‌یمانیه‌وه هاتۆته دنیا. له ته‌مه‌نی سێ ساڵانا ئاوڵه ده‌رئه‌كا و سێ به‌شی چاوی به ئاوڵه ئه‌ڕوا. باوكی فایق تابوراغاسی ده‌بێ له ساڵی 1911 نێراوه بۆ خانه‌قی و له‌وێوه بۆ به‌غدا. پاش ساڵێك باوكی ده‌چته توركیا و ئیتر له باب دیدار ئاخر ئه‌بێ. هه‌ر به‌دوای دا برایه‌كی له خۆی گه‌وره‌تری هه‌بووه "حه‌مه سه‌عید" ی ناو بووه له رووباری دجله دا ئهخنكێ. دایكیشی له تاوانا سۆی ئه‌بێته‌وه ئه‌مرێ. خاڵێكی له به‌غدا دا بۆ مابوه‌وه له پاش سێ چوار مانگ ئه‌ویش ئه‌مرێ. فاێق خۆی‌و برا بچكولهكهی _ تایه‌ر_ به هه‌تیوی و ده‌ربه‌رده‌ر ئه‌مێننه‌وه. حه‌به‌خان ژنه زابتێكی سوله‌یمانی دانیشتوی به‌غدا چاوی له‌سه‌ریان ده‌بێ و توكه توكهیهكیشیان پێ ئه‌خوێنێ. تا ساڵی 1917 كه‌ساسی و هه‌ژارێكی زۆر ئه‌چێژن. له ساڵی 1918 حه‌به خان ده‌یانباته‌وه بۆ سوله‌یمانی لای حاجی امینی مامیان. له ساڵی 1923 له‌سه‌ر ئاره‌زووی مامی ده‌چته مه‌كته‌بی عیلمیه‌ی كه‌كوك، به‌ڵام بۆی رێی ناكه‌وێ له‌وێ بێ. له ساڵی 1925- 1924 چوه بۆ به‌غدا مه‌كته‌بی دارلعلوم، له‌به‌ر ده‌م بزێوی له ساڵێ زیاتر مه‌كته‌ب نه‌یگرته خۆی. له 1927_1926 گهررایهوه بۆ سوله‌یمانی و چوه پۆلی یه‌كه‌می مته‌وه‌سته. له پاشا مامی له‌به‌ر ئه‌وه فایق فێری عه‌ره‌ق خواردنه‌وه بوبو ده‌ری كرد! چوه لای مامه عارفی له حه‌فته‌یه زیاتر ئه‌ویش نه‌یگرته خۆی. به ناچار گواستێهوه ئه‌و قوتابخانه‌یه كه لێ ئه‌خوێند خه‌ڵكیش یارمه‌تیان ئه‌دا بۆ خواردنكهی. له ئاخری ساڵی 1927دا هات شتومه‌ك و جل و به‌رگه‌كه‌ی خۆی ده‌فرۆشت، دوكانێكی جگه‌ره‌چێتی بۆ نان په‌یدا كردن له سوله‌یمانی دانا. دوای سێ چوار مانگ ئه‌مه‌ش سه‌ری نه‌گرت، دزداشه‌یه‌كی له‌به‌ركرد و فێستێكی سوری له سه‌ر ناو و سنوقێكی كرد به بهرۆكیا و جگه‌ره و شقاته تێ خست و به ناو شارا ده‌ستی كرد به فرۆشتنی، ئه‌مه‌ش زۆری ناخایان، په‌نای برده به‌ر دایه‌ره‌ی ئه‌شغاڵ و ئیشیان دایه سێ چوار مانگێك له‌وێ رادهبێرێ. ساڵی 1928 ده‌بێته ماموستای زانستی. له ساڵی 1929 ئاگادار ده‌بێ بابی له مه‌رعه‌ش مردووه. له ساڵی 1930 به‌هه‌ر كۆله مهرگیهك كه ئه‌بێ ئه‌چێ بۆ به‌غدا و له‌وێوه بۆ حه‌ڵه‌ب و توركیا به‌و نیازه شتێكی له میراته‌كه‌ی باوكی ده‌ست كه‌وی میراتیش كه‌وتبوه گه‌رووی خه‌ڵك شتێكی وای ده‌ست نه‌كه‌وت. له رۆژی شه‌شی ئه‌یلول 1930 دا هه‌رای به‌ر ده‌كی سه‌را له سوله‌یمانی ئه‌قه‌ومێ _ هه‌رای داوا كردنی سه‌ربه‌خۆیی كورد _ فایق گیرا و به دیل برا، كه به‌ره‌ڵا كرا، له سوله‌یمانی قوتابخانه‌یه‌كی داده‌نا ده‌ستی كرد به ده‌رز وتنه‌وه. له ساڵی 1933 دا وه‌زاره‌تی مه‌عارف به ماموستا وه‌ری گرت و بو به ماموستای مه‌كته‌ب، سه‌ره‌تا له دێی مۆرتكه، تا ساڵی 1937 هه‌ر له لوای سوله‌یمانی بووه. له 1938 دا پیان وت بچێ بۆ عه‌ماره نه‌چوو و وه‌زیفه‌كه‌ی دایه‌وه و گهررایهوه بۆ سوله‌یمانی ده‌ستی كرده‌وه به دانانی قوتابخانه. له ساڵی 1941 دا سه‌ر له نۆی گهرراندیانهوه بۆ مه‌عارف هه‌ر له لوای سوله‌یمانی. له رۆژی18_12_1948 له ته‌مه‌نی 43 ساڵی دا له هه‌ڵه‌بچه ئه‌م ژیانه پرر جه‌ور و سته‌مه‌ی به‌جێ هێشت و ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه‌وه بۆ سوله‌یمانی و له گردی سه‌یوان نێژرا. فایق پیاوێكی میانه باڵای تێك سمرراو بووه، سه‌ری زل و ده‌م و چاوی گرد، چاوێكی كوێر و ئه‌ویتریشیان نیوه‌ی هه‌بو، لوتی پان و ده‌می بچوك بو، ریشی ئه‌تاشی تۆزێ له سمێڵه‌كه‌ی ئه‌هێشته‌وه، چاكه‌ت و پانتۆڵی له‌به‌ر ئه‌كرد زۆریش به ته‌نگ جل و به‌رگه‌وه نه‌بو، له قسه كردن‌دا له‌سه‌ر خۆ بو، وه‌كو بڵێت به دانه دانه قسه‌ی ئه‌كرد، زۆر ئاشنابووه به خواردنه‌وه و ژیانی سه‌رخۆشی، یاریشی ئه‌كرد، له دوا ژیانیا ههناسهبرركێ پێ كهتبو به نیخه نی‌خ قسه‌ی ئه‌كرد، باری ژیانی چه‌وسانه‌وه بووه، له ئێداره‌ی ناوماڵدا زۆر ناكۆك نه‌بووه، سهررای ئه‌مه‌ش به‌رچاوتێر بووه، ئاشنای گۆشه‌ی مه‌یخانه‌كان بووه، باوهررێكی راست و له ژیانا یه‌ك رێگه‌ی كردبو به پیشه‌ی ژیانی خۆی، ئه‌گه‌ر له دڵا یه‌كێكی نه‌ویستایه هه‌ر ئه‌و نه‌ویستنه بوو ئیتر نهیئهدوان. زیره‌ك و به زه‌ین بووه، كه بشهاتایه به سه‌ریا شه‌رمی له كه‌س نه‌ئه‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆر زمان پاك بووه له شعردا، قه‌له‌نده‌ره بو بۆیه بو بهرهند! كه سه‌یری لاپه‌ره‌ی ئه‌م ژیانه‌ی فایق ئه‌كه‌یت هه‌ر له رۆژی هه‌وه‌ڵه‌وه تا چوه گۆررهكه و سه‌ری ئه‌به‌دی نایه‌وه له جه‌زره‌به و لاوه شتێكی تری له‌ژیان چاو پێ نه‌كه‌وت. فایق دینای تنیایی پێخۆش بوو، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه تا بتوانێ شعر بخوێنێته‌وه. به كاره‌ساتی شه‌رری 1918 _1914 راچه‌نی و ئاوررێكی دایه‌وه به لای خۆیه‌وه و به خۆێ وت: "تۆ چیت؟. من كوردم نه‌ته‌وه‌ی گوردم"، خۆ كوردیش بێ كه‌سه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ببوایه حاڵی ئه‌و حاڵه نه‌ئه‌بو! وتی كه وابو من بێ كه‌سم!. "بێ كه‌س" ی له ده‌ربه‌ده‌ری كورده‌وه كرد به ناوی خۆی. راسته له ده‌وره‌ی بێ كه‌س دا شێعر په‌رده‌یه‌كی تری به‌سه‌ر داهاتبو وه و له خێوه‌تی غه‌رامه‌وه سه‌ری هێنابۆوه مێرگی قه‌ومیه‌ت. بێ كه‌س له‌م باوه‌ره دابوو كه سه‌ربه‌ستی و شعر دوو ناو بوون بۆ یه‌ك مانا. په‌ریشانی خۆی‌و كۆیله‌یی قه‌ومه‌كه‌ی بێ كه‌سی ههڵخڕڕاندوه بۆ ئه‌وه كه رۆحیه‌تێكی ئاژاوه‌ی ببێ. رۆحی ئاژاوه له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌لێ شوێنی كوردهواری گرتبووه، كه‌چی ته‌نیا بێ كه‌س بوو كه ئاگرێكی راسته‌قینه‌ی له دڵیه‌وه بڵێسه‌ی، ئه‌سه‌ند... بێ كه‌س په‌لاماری پیاوه‌كانی مزگه‌وت و ئاینی ئه‌دا و به عه‌قڵی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌ره‌نگاری ئه‌كردن و به ئاوێكی روون ئهیشتنهوه. هه‌ر دو گوێم پرر بو له باسی وه‌عز و سه‌رفتره و زه‌كات هه‌ر هه‌واڵی حه‌شر و نه‌شرم پێ ئه‌ڵێ ی تاكو مهمات به‌سیه له‌م مه‌وزوعه لاده، فێری نوێژ بو كائنات خوتبه‌یه‌كی ئیجتماعیم پێ بڵێ بۆ رێی حه‌یات ئه‌ی مه‌لا تۆ بی خوا له‌م فیكره كۆنهت لابده! فه‌ننی تازه‌م پێ نیشانده بۆ ته‌ره‌قی و رێی نه‌جات دیوانی شاعرهكان تا ئه‌و سه‌رده‌مه، مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن ئه‌گینا هه‌ر غه‌رام و غه‌زه‌ل و ته‌سه‌وف بووه. ئه‌ویش له پێشا به‌و جۆره هات له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئه‌وان و كه‌وته داوی دڵخوازیهوه. دڵێ له خۆ‌یا دایم تهرر نه‌بێ سه‌رخۆشی باده‌ی روی دڵبه‌ر نه‌بێ مه‌فتونی باڵای قه‌د عهررعهرر نه‌بێ به جامی شراب كه‌یل و مه‌ست نه‌بێ سا، خوا ئه‌و دڵه په‌ستی كه‌ی! ... هه‌رچه‌ند ئه‌م شعره هه‌م مه‌عره‌فه‌ت و هه‌م محه‌به‌ت و هه‌م جه‌ماڵ پێشانئه‌دا، به‌ڵام دیسان پایه‌كی به‌رزی له غه‌رام نییه. به‌ڵام بێنه سه‌ر راستیه‌كه‌ی و حه‌قیقه‌تی باسه‌كه‌ی... بێ كه‌س خۆی هه‌ستی به‌وه كردبو كه له سه‌رو رواڵه‌تدا و له باری جوانی دا مه‌گه‌ر وێنه‌كه‌ی خۆی بوایه له ئاوێنه‌دا ئه‌گینا كه‌سی تر له‌و نه‌ئه‌چو! كه‌وابوو ئه‌بێ به جۆرێ بێته مه‌یدانه كه دڵی نازداران به چه‌شنێ بكا به په‌روانه‌ی ده‌وری چرای خۆی. هات دڵی كرده هه‌یكه‌لی باده و په‌یكه‌ری عه‌شق و سه‌رچاوه‌ی جوانی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا یاری نازدار به چاوی خومار سه‌یری بكا! بێ كه‌س په‌رده‌ی غه‌رامی دائه‌داته‌وه و ئه‌كه‌وێته عاله‌می سه‌رخۆشیه‌وه، ئه‌كه‌وێته ئه‌و عاله‌مه‌وه كه له سه‌ره‌تاوه عه‌وداڵی بوبو، هه‌ر ئه‌و عهوداڵیه بۆ توشی غه‌رامی كردبو ئه‌گینا ئه‌وچی و غه‌رامی كوڵهنجه رێی رێی چی؟!. عاله‌می مه‌ستی عاله‌مێكی هه‌ستی بوو بۆ بێ كه‌س و هه‌تا مردنیش هه‌ر تیا بوو! باده په‌ره‌ستی و ساده په‌ره‌ستی بێ كه‌س شه‌رابی ئهغهوانی و كورری نه‌خچه‌وانی هێنایه سوله‌یمانیه‌وه، نه ناوی شه‌راب مایه‌وه بۆ خه‌رقه پۆشان، نه ناوی غیلمان بۆ به‌هه‌شت فرۆشان! دڵ په‌سته! هه‌سته ساقی فیداتم حه‌یرانی له‌نجه‌و به‌ژن و باڵاتم شه‌رابێ با، بێ، بۆ دڵه‌ی ماتم ره‌ونه‌قی، شه‌وقی، با به حه‌یاتم له‌ده‌ستی په‌ستی بدا نه‌جاتم! شه‌رابێ وابێ عومری نوحی بێ سهفابهخشی دڵ، نه‌شئه رۆحی بێ كۆن و مسه‌فا، لابه‌ری جه‌فا به‌زم و رابته‌ی یارانی وه‌فا شه‌رابێكی وا به ته‌نها جامی تهكامل بكا خامی و نه‌فامی ... ساقی ئۆباڵی منت به ئه‌ستۆ دنیایه وه‌سیه‌ت ئه‌كه‌م له له‌لای تۆ كه مردم تۆ خوا هه‌ر به مه‌ی بمشۆ بۆم مه‌كه‌ن شین و گریان و رۆ رۆ له جێی یاسین و ته‌ڵقین و شینم بێن كۆررێ بگرن له ژۆر سه‌رینم به به‌زم و بهرهزم و به ئاوازی خۆش ئێسك و پروسكم هه‌مووی ببێ گه‌ش به‌ڵێ ئه‌م شعرانه گه‌لێ وێنه‌یان هه‌یه، نه، باده په‌ره‌ستی شتێكی تازه‌یه، نه ساده په‌ره‌ستی! مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی وه‌كو ناتوانێ بڵێ ئه‌مانه شتێكی تازهبابهتن و یا فیكرێكی وردن و بێ كه‌س دایانی ناوه و بۆیان چوه، ناتوانێ ئه‌وه‌ش بڵێت كه بێ كه‌س وه‌كو شاعره تسوفیهكان نیازی له شه‌راب شه‌رابی خهرقهپۆشان بووه، چونكه هه‌ر خۆی له شوێنێكی تر دا ئه‌ڵێ: داخی قه‌رزاری عه‌ره‌ق خستومیه فاك و فیكه‌وه گا به‌ده‌ست "جه‌رجیس" و "عه‌بد" و، گا به ده‌ست "ئوفیك"ه‌وه هه‌ركه رۆژ ئاوا بو ئیتر بۆ عه‌ره‌ق سمكۆڵ ئه‌كه‌م وه‌ك وهڵاخێ بێته وه‌ختی كاو جۆێ ئالیكه‌وه! ئه‌وه‌نده هه‌یه ئێمه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ كه بێ كه‌س له هه‌ر رێگه‌یه‌كدا كه گرتبێتی سه‌ربه‌ست و بێ په‌روا بووه، راسته و راست هاتۆته مه‌یدانه‌وه وه له‌باری ژیانی دنیایی دا تا ئاخر پله دڵ بریندار و پرر ئازار بووه و ویستویه به‌سه‌رخۆشی مه‌ی خۆی له خه‌می دنیا دوور خاته‌وه وه‌كو هه‌ر له ئاخری ئه‌م شعرانهیدا ئه‌ڵێ: حه‌قمه گه‌ر عاره‌ق بخۆم، تۆ خوا ره‌فیق ڵۆمهم مه‌كه‌ن زه‌حمه‌ته بێ مه‌ی ژیانم به‌م دڵه‌ی تاریكه‌وه! بێ كه‌س په‌رده‌ی شعری سه‌رخۆشیش دا ئه‌داته‌وه و ئه‌چێته ئاسمانێكی تره‌وه ئه‌چێته ئه‌و ئاسمانه‌وه بۆ ئه‌وه نیشتمان و قه‌ومه‌كه‌ی بهرچاوكهوێ. ئه‌ی وه‌ته‌ن مه‌فتونی تۆم و شێوه‌تم بیر كه‌ته‌وه وه‌ختی به‌ندی و ئه‌ساره‌ت پێ به به‌ند و كۆته‌وه من له زكر و فیكری تۆ غافڵ نه‌بوم، واتێ نه‌گه‌ی حه‌پس و تێ هه‌ڵدان و زلله‌ت تۆی له بیر بردۆته‌وه به‌و خوایه‌ی بێ شه‌ریك و لامهكانه و واحده عه‌شقی تۆ جۆری له دڵما ئاگری كردۆته‌وه ئاگرێكی وا هه‌زار ساڵ ئاوی بر ژێنیته سه‌ر قه‌ت گرر و كڵپه و بڵێسه‌ی تا ئه‌به‌د نا كوژێتهوه باسی مه‌حزونی و كه‌ساسی خۆت نه‌كه‌ی تۆ خوا وه‌ته‌ن چونكه به‌و باسه برین و زامهكهم ئهكوڵێتهوه .... دڵ به نه‌شئه و به‌زمی میلله‌ت شوكر بوژایه‌وه شادییه، سه‌یرانه، به‌زمه پرر به ده‌م هاوار ئه‌كا دڵ به ئاواتی گه‌یشت و لاوی كوردی دی كه وا یه‌ك دڵ و یه‌ك ده‌م خه‌ریكه میلله‌تی هوشیار ئه‌كا دڵ له كینه خالیه، بێ گه‌رده سافه وه‌ك بلور سه‌د تف و له‌عنه‌ت له چاره‌ی خائنی سه‌گسار ئه‌كا! دڵ ئه‌ڵێ بێكه‌س هه‌تا كه‌ی لافی میللیه‌ت به‌ده‌م هه‌وڵ و تێكۆشینه ته‌نها قه‌ومی تۆ رزگار ئه‌كا گه‌ر به‌راستی بێنه پێش و ده‌س له ده‌س یه‌ك كه‌ن هه‌موو كێ یه ئه‌وسایه حقوقی قه‌ومی كورد ئینكار ئه‌كا؟ یه‌كتریتان خۆش بۆی تا نه‌گبه‌تی به‌رتان بدا دو دڵی ئه‌م قه‌ومه دیل و سوك و به‌دره‌فتار ئه‌كا! ئه‌م شعرانه ده‌ورێكی كۆیله‌یی بێ كه‌س و نیشتمانهكهیمان پێشان ئه‌ده‌ن، ئه‌وه‌مان پێشان ئه‌ده‌ن كه ئه‌و نیشتمانه‌ی ئه‌وی تێدا گۆش كراوه له ژێر باری چه‌وسانه‌وه‌دا تلاوه‌ته‌وه و بێ كه‌س به ده‌نگی زه‌ڵاڵی شعری هه‌موجار بانگی بۆههڵداوه و له پاشا بۆی كه‌وتۆته گۆشه‌ی به‌ندیخانه‌وه، له‌وێش دیسان له سۆزی ناڵه‌ی خۆی نه‌كه‌وتوه و باوهرری قایمتر بووه به‌وه كه ئه‌و ئه‌بێ شاعیرێكی قه‌ومی و نیشتمانی بێ. ئێسته، كه بمانه‌وی تهماچای بێكه‌س بكه‌ین ئه‌ڵێن: بێ كه‌س له‌پێش هه‌مو شتێك شاعرێكی هه‌ره به‌رزی قه‌ومی سه‌ده‌ی بیسته‌می كورد بووه كه له‌م سوچه‌وه چڵه پۆپه‌ی گرتبێ، له پاشا ئاوێنه‌یه‌كی روونی كۆمهڵایهتێه، له غهرامهدا نه‌یگه‌یاندۆته شاعرهكانی تر واته له رێچگهكهی ئه‌واندا. بێ كه‌س له زاده‌ی فكری خۆی شعری عه‌ره‌بی هه‌بووه، هه‌روه‌ها وهرگێرراوی عه‌ره‌بی و فارسیشی هه‌بووه. له كۆمه‌ڵه شعره به‌رزه‌كانی دیوانێكی نایابی دروست كردوه. كورتكراوه و روونوسی له كتێبی " مێژوی ئه‌ده‌بی كوردی عهلائه ا‌لدین سه‌جادی" ( لاپه‌ره‌ی 580 _559) |